ک.م.م.ک:
چوارشەممە ١١ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سەقز عوسمان ئیسماعیلی بانگهێشتی دادگای ئینقلانی ئێران لەو شارە کرا.
دادگای ئینقلابی ئێران لە ئاگانامەیەکدا ناوبراوی بە تۆمەتی شێواندنی بیروڕای گشتی و پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات بانگهێشت کردووە.
شیاوی باسە کە عوسمان ئیسماعیلی لە بەرەبەری ڕۆژی جیهانی کرێکار دەستبەسەر کرابوو و هەروەها ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئێران لە سەقز لە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات پەڕیبوویەوە.
جێی بیرهانینە کە، ئەم چالاکە کرێکارییە ڕۆژی شەممە دەی گوڵانی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و پاشان بۆ زیندانی ئێران لە سەقز گوازرابوویەوە و ڕۆژی دووشەممە ١٩ی گوڵان بە دانانی بارمتەی ١٤٠ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی تاکۆتایی قۆناغەکانی دادگا، لە زیندان ئازاد کرا.
ق.ش


