هاوڵاتییەک بە شێوەیەکی کاتی لە گرتووخانەی ئێران ئازاد کرا

KMMK:
دوشەممە 6ی بەفرانباری 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی سەلاح عەلیزادە کوڕی ئەبوبەکر و خەڵکی پیرانشار، بە دابینکردنی کەفالەتی 200 ملیۆن تمەنی بە ئاوایەکی کاتی تا کاتی کۆتایی هاتنی پرۆسەی لێکۆڵینەوە لە گرتووخانەی ئێران لە ورمێ ئازاد کرا.

جێی ئاماژەیه که ڕۆژی 29ی سەرماوەزی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی کۆماری ئیسلامیەوه بەبێ فەرمانی دادوەری دەستبەسەرکرا و گوازرایەتەوه بۆ بنکەیەکی ئەمنی ئێران له ورمێ.

تا ساتی بلاوکردنی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە نراونەتەوە پال سەڵاح عەلیزادە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *