شنۆ؛ کوشتنی دوو هاوڵاتی بەهۆی هێرشی درۆنی سپای تورکیا

ک.م.م.ک:

دووشەممە ١٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی ئەحمەد حەیدەری و ڕەسووڵ یووسفی بەهۆی هێرشی درۆنی سپای تورکیاوە لە بەرزاییەکانی شنۆ کوژران.

شیاوی باسە کە، ئەم دوو هاوڵاتییە کە خەڵکی مەهاباد بوون بۆ کۆکردنەوەی ڕووەکە خۆراکی ــ دەرمانی بەهارییەکان ڕوویان لە بەرزاییەکانی قەندیل ناوبەری شنۆ و باشوور کردبوو کە لە لایەن درۆنەکانی تورکیاوە کوژراون.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەو ڕووەکانەی کۆیان کردبوونەوە لە تەنیشت تەرمی بێ گیانیان دۆزراوەتەوە.

شیاوی باسە کە، سپای تورکیا دەیان جار لە جبەخانەی شەڕ کە ناتۆ خستوویە بەردەستی بۆ کوشتنی گەلی کورد کەڵکی لێوەردەگرێ.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *