مستەفا سەلیمی،لوقمان ڕەشیدی وکاوە سوهرابی لەزیندانی سەقز ئێعدام کران

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانئەمڕۆ چوارشەممۆ ۱۳یگەلاوێژی ۱۳۹٥ی هەتاوی ۳بەندکراوی مەحکووم بەئێعدام لەزیندانی سەقز ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئێعدام کران

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە مستەفاسەلیمی بەتۆمەتی کوشتن ،لوقمان ڕەشیدی وکاوە سۆهرابی بەتۆمەتی بازرگانی بەمادە هۆشبەرەکان سەرلەبەیانی ئەوڕۆ لە زیندانی سەقز هەڵواسران.

هەروەها لەڕاپۆرتەکەدا هاتووە کەئەم بەندکراوانە ڕۆژی سێشەممۆ ۱۲ی گەلاوێژ بەمەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان گواسترابونەوە بۆژوورە تاکەکەسییەکان وهەروەها ئیزنیان پێدرا لەگەڵ بنەماڵەکانیان دواین چاوپێکەوتن بکەن.بەڵام تابەئێستە ئەم هەواڵە لالایەن پێگەیەنەرو دامودەزگا حکوومیەکانەوە پشت ڕاست نەکراوەتەوە.

جێگەی باسە گوایە سەرلەبەیانی دوێنێ ۱۲گەلاوێژ حوکمی ئێعدامی ۱۰کەس لە بەندکراوانی بیروباوەڕی(عقیدتی)لەبەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج جێبەجێ کرابێ وبەرپرسانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێوەندیەکدا لەگەڵ بنەماڵەی شەهرام ئەحمەدی و۱۰کەسی دیکە لەزیندانیانی سوننە کەحوکمی ئێعدامیان لەسەربوو پێیان ڕاگەیاندن بۆوەرگرتنەوەی تەرمەکانیان سەردانی پزیشکی یاسایی کەهریزەک بکەن.بەڵام هێشتا ئەم هەواڵە لەلایەن سەراوە فەرمییەکانەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: