KMMK :
یەکشەمە 21ی سەرماوەزی 2721ی کوردی،لە ناوچەی سنووری “دەوروبەری گوندی فەرۆخاوا”ی سەر بە شاری دێهلۆران، مینێک بە هاوڵاتییەک دا تەقیوە و لە ئاکامدا، لە دەست و دەموچاودا بە سەختی بریندار بووە.
بە پێی ئەو زانییارییەکانی کە گەیشتووە KMMK، یەکێک لە مینە بەجێماوەکانی شەڕی نێوان ئێران و عێراق لە ناوچەسنوورییەکان بەو هاوڵاتییە دا تەقیوە کە ئەندامی یەکێک لە عەشایری هاوارنشین بووە.
ئەو هاوڵاتییە بۆ چارەسەری پزیشکی گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری دێهلۆران.
شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەسەر ناسنامە و دۆخی جەستەیی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع.س


