گواستنەوەی ارۆمەندێکی خەڵکی سنە بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لەو شارە

‎ KMMK:

بەپێی راپۆرتێکی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، هاوڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی “فەردین مەولوودی” پاش تەواوبوونی پرۆسەی لێپرسینەوە گواستراوەتەوە بۆ زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە.

جێگای ئاماژەیه، دەستبەسەرکردنی ئەو هاوڵاتییە لە 23ی رەزبەری ئەمساڵ بەبێ فەرمانی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە ئەنجامدرا و لە ماوەی دەسبەسەریدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.

شایانی باسە کە تا ئێستا لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ناوبراو کراوە هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

پێویستی بە بەبیرهێناوەیە کە ناوبراو پێشتر لە مانگی سەرماوەزی 2719 دا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتەوە دەسبەسەر کرابوو و پاشان لە خاکەلێوەی 2720،، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان” لە لایەن دادگای کۆماری ئیسلامی بە سێ مانگ و یەک ڕۆژ زیندان، مەحکووم کرابوو.

ع.س‎

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *