ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، مامۆستا هادی ئەحمەدی وتاربێژ و مامۆستای قوتابخانەی زانستی ئاینیی شەمسولعارفین نەجاڕی پاوە بانگهێشتی دادگای تایبەتی مەلاکان لە کرماشان کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، تا ئێستە هۆکاتی بانگهێشت و ئەو تۆمەتانەی دژی ئەم مامۆستا دەکار کراون نەزانراوە.
شیاوی باسە کە ئەم مامۆستا دەبێ ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی پووشپەڕی ئەمساڵ لە دادگای تایبەتی مەلاکان ئامادە بێت.
ق.ش