هاووڵاتییەک لە نەغەدە دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵەکان، سێشەممە ۱۳ی بووشپەری ۲۷۲۳ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی دادوەری هەڵیانکوتاوە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی فەرید چۆدار ۲۱ ساڵە، کوری یوسف و خەڵکی گوندی گۆڵ-ی سەر بە شاری نەغەدە و پاش دەستبەسەرکردنی گواستراوەنەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

جێگای ئاماژەپێکردنە کە بەدواداچوونەکانی بنەماڵە لەمەڕ چارەنووس و دۆخی کورەکەیان لەلایان دەزگاپەیوەندیدارەکان هیچ ئاکامی نابووە.
شایانی باسە کە تا کاتی بڵاوکرنەوەی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەرکران و ئەو تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *