مەھاباد؛ برینداربوونی ھاوڵاتییەك بە ھۆی تەقینەوەی مین

KMMK:

پێنجشەممە ٢٩ی ڕەزبەری ٢٧٢١ی كوردی، ھاوڵاتییەك بە ناونیشانی «زانیار عەبدوڵڵاھی» بە ھۆی تەقینەوەی مین لە نێزیك پادگانی چۆڵكراوی سپای پاسدارانی حكوومەتی ئێران لە گوندی جاندارانی سەر بە خەلیفانی شاری مەھاباد بە گرانی بریندار بوو.

بە گوێرەی ھەواڵەكان، ئەم ھاوڵاتییە لە كاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵەكان دەكەوێت بەسەر مینێكدا و پێی ڕاستی بریندار بووە.

شیاوی باسە كە، لە ھەمان كاتژمێرە سەرەتاییەكانی ڕووداوەكە، بۆ چارەسەری پزیشكی ڕەوانەی ناوەندێكی دەرمانی شاری مەھاباد دەكرێت.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *