شەش کەس که لە ساڵوەگەڕی کوشتنی بە ئەنقەستی ژینا ئەمینیدا دەستبەسەرکرابوون، ئازادکران

ک.م.م.ک:

ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، لە ساڵڕۆژی کوشتنی دڕندانەی حکوومەتی هەرمان ژینا ئەمینی، هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەدان کەسیان دەستبەسەر کرد کە ٦ کەسیان بە ناوەکانی سەفا عائلی، ھیوا جەھانی، سەمیرە ئەحمەدی، ئازاد ئەمینی، هیوا تاتای.و ئومێد موقەدەس، کە لە ١٤ تا ٢٤ی مانگی خەرمانانی ڕابردوو کە بە شێوەی جۆراوجۆر لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە کە هەڵیانکوتایە سەر ماڵ و شوێنی کارەکەیان دەستبەسەر کرابوون و بۆ لێپرسینەوە و ئەشکەنجەی زیاتر ڕەوانەی گرتنگەی ئەمنییەتی سنە کرابوون، ئەوڕۆ به دانانی بارمتەی یەک ملیار و دوو سەد ملیۆن تمەن بۆ هەر کەسێک بە شێوەیەکی کاتی لە بەندیخانەی حکومەتی ئێران لە سەقز تا کۆتایی ڕەوتی پێداچوونەوە بە دۆسیەکانیان ئازاد کران.

شایانی باسە سەفا عائلی خاڵی هەردەم زیندوو ژینا ئەمینییە و ئازاد ئەمینی لە کۆمەڵەی ژیانی سەبزە و سەمیرە ئەحمەدی یەکێکە لە چالاکانی مەدەنی سەقز، هەروەها هێزە سەرکوتکەرەکان پاش دەستبەسەرکردنی هیوا جەهانی دەستیان به سەر کەلوپەلی شەخسی وەک مۆبایل، چاپکەر و کەیسی کۆمپیوتەرکەی هیوا جەهانی یان دا گرتووە و بردوویانن.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *