KMMK:

سێشەممە ١٦ی خەرمانانی ٢٧٢١ی كوردی، بە ناونیشانی»حەسەن عەبدوڵقادری» خێزاندار باوكی دوو منداڵ خەڵكی سەردەشت لە ڕێی خۆكوژییەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا.

بە پێی ھەوەڵەكە، ناوبراو پەتی بۆ خۆی ھەڵخستوە و ھۆكاری ئەو كردەوەیە ئاشكرا نەكراوە.

شیاوی باسە، ھۆكاری دروونی ھەڵقوڵاو لە ناجێگیری و ناسەقامگیری ئابووری و ئەو كێشە بەرچاوانەی كە دەسەڵاتی ھەنووكەیی داسەپاو بە سەر ئێراندا لێی بەرپرسیارە.

لە ھۆكارە سەرەكییەكانی بێ ھیوایی خەڵكە لە داھاتوویەكی ڕوون و ئەم بێ ھیواییە بەستێنی بیركردنەوە لە خۆكوژی لە نێو خەڵكدا برەو پێ دەدات.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: