سێ هاوڵاتیی لە مەریوان دەستبەسەر کران

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، سێ هاوڵاتی خەڵکی ئەم شارە بەناوەکانی عەلی باقەدەم تەمەن ٤٠ساڵ و دوو ژن برای بەناوی سیروان بازرگان و ناوی ئەوی دیکەیان هێشتا ئەشکرا نەکراوە لە گوندی شێخ عەتار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بەگوێرەی هەواڵە هێزە ئەمنییەکان هەڵیان کوتاوەتە سەرماڵی ئەم هاوڵاتییانە و بە کوتەک و لێدان دەستبەسەریان کردوون.

تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و جۆری تۆمەتێکە خراوەتە پاڵیان نەزانراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *