سلایدەرهەواڵەکان

دەزگا ئەمنییەکانی ئێران بەردەوامن لە گوشارخستنە سەر ڕامین زەندنیا و بنەماڵەکەی

KMMK:

ڕامین زەندنیا، مامۆستای پێشووی شاری سنە و چالاکوان و ئەندامی پێشووی دەستەی بەڕێوەبەری یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، تەنانەت دوای کۆچ کردن بۆ تاراوگەیش لە لایەن دەزگا و ئەندامانی پەیوەست بە سیستمی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەژێر گوشاردایە.

لە چاوپێکەوتنێکدا کە پەیامنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەگەڵ ڕامین زەندنیا ئەنجامی داوە، ڕایگەیاندووە: “لە 20ی ئاداری 2020 دوای هێرش کردن ودزین و شکاندنی شیشە و لاشەی ئۆتۆمبێلەکەم لەکاتی سکاڵاکە دا لە پۆلیسی فیدراڵی ئەیالەتی NRW لە ئاڵمان، پۆلیس پێی وایە کە من لەلایەن کەسێک یان کەسانێکەوە کراومە ئامانج و دەبێت بە بەردەوامی لەگەڵ نوسینگەی پۆلیسی فیدڕاڵی لە پەیوەندی دا بم.

ناوبراو گوتی: “دوای ئەم ڕووداوە چەند جارێک ئەندامانی بنەماڵەکەم لە سنە لەلایەن دەزگای ئیتلاعاتی پاسدارانەوە بانگ کراون و لێپرسینەوەیان لەگەلکراوە و گوشاریان لەسەر کراوە کە دەبێت خۆم ڕادەستی دەزگای ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەمەوە.

ئەم چالاکە گوتیشی: هێزە ئەمنییەکان داوای ژمارە تەلەفۆن و ناونیشانی من لە ئەندامانی بنەماڵەکەم کردووە و هەڕەشەیان لێکردوون کە گوشارم بۆ بێنن بۆ گەڕانەوە بۆ ئێران و هەر وەها لە لایەن ئەم دەزگای ئیتلاعاتی ئێرانەوە چەندین دۆسیەی ئەمنی لە دژی من درووست کراوە و لە دژی من سکالایان تۆمار کردووە.

ڕامین زەندنیا چالاکوانی سیاسی و کەسایەتیی ناسراو و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یەکێتی مامۆستایانی کوردستانە و لە ساڵی 2015 بەهۆی گوشار و هەڕەشەکانی دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ناچار بوو ئێران بەجێبهێڵێت و دوای ماوەیەک لە نشتەجێوونی لە هەرێمی کوردستان رووی لە تاراوگە کرد و داوای مافی پەنابەری لە ولاتی ئاڵمان کرد.

ع.س

Related posts

ناڕوونی چارەنووسی هاوڵاتییەک لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە نەغەدە

Bilal Enferadi

بازرگانی سێکسی بە ژنان ومنداڵان لە باشووری کوردستان

بریندرابوونی کرێکارێکی کورد بەهۆی ڕووداوی کار لەشاری ســـنە

Leave a Comment