بێسەر و شوێنی دوو هاوڵاتی دەستبەسەر کراو

KMMK:

دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی “محەممەد ئیبراهیم زادە خەڵکی گوندی خورنج و سەلام بازرگانی خەڵکی گوندی پەسوێ” سەر بە شاری پیرانشارن و ماوەی چوار مانگە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون چارە نووسیان نادیارە.

بە گوێرەی هەواڵەکە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان تا ئێستە لە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان هیچ زانیارییەک دەست نەکەوتووە و لەو ماوە درێژەدا هیچ چەشنە پێوەندییەکیش لە ڕێی تلەفوونەوە نەهاتۆتە ئاراوە.

کۆماری ئیسلامی ئێران هاوشێوەی سەردەمی هاتنە سەرکاری لە گەڵ گیراوانی کورد و زیندانیانی سیاسی هەڵسووکەوت دەکات و ڕۆژانە پەلاماری گەنجان و چالاکانی مەدەنی، کرێکاری، سیاسی و ژینگەپارێزی دەدات و شوێن بزریان دەکات و دەیان گوازێتەوە بۆ دوورترین شوێنەکان و ئەشکەنجەیان دەکات.
شیاوی باسە ئەم دوو هاوڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ١١ی ڕەشەمەی ٢٧١٩ی کورد لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای تیرۆریستی پاسدارانەوە دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـــتان