KMMK:
یەکشەممە 17ی گەلاوێژی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی “ئومێد سەرئەفراز” خەڵکی دیواندەرە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە kmmk، دەستبەسەری ئەم هاوڵاتییە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی و بە لێدانی کوتەک و لێدان هاتۆتە ئاراوە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، پاش تێپەڕینی دە ڕۆژ بەسەر دەستبەسەری ئومێد سەرئەفراز، هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
ق.ش


