سەلاسی باوەجانی؛ دوو کوژراو و بریندار لە تێکهەڵچوونێک لە بنکەیەکی سپای پاسداران

ک.م.م.ک:

بەگوێرەی زانیاریەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دووشەممە ڕێکەوتی ١٧ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، لە ئەنجامی تێکهەڵچوون لە بنکەی مەڵبەندی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەلاسی باوەجانی دا سەربازێک بە ناوی “بەرزان وەیسی نەژاد” خەڵکی گوندی بانی پاریاب سەر بەو شارە کوژرا و سەربازێکی دیکەش بریندار بوو.

بە پێی هەواڵەکە، لەو بنکەیە دا دەمەقاڵێ لە نێوان دوو سەرباز دا ڕوو دەدات و سەربازەکان ئەسلەحە لێک ڕادەکێشن بارزانیش لە کاتی بەڕیوانی دا فیشەکێکی بەر دەکەوێت و بریندار دەبێت، لە کاتی ڕاگواستنی بۆ نەخۆشخانەی جوانڕۆ گیانی لەدەست دەدات.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، لە پێناسەی سەربازە بریندارکە و دۆخی تەندروستی ئەو زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *