KMMK:
شەممە 29ی جۆزەردانی 2721ی کوردی، “ئارام فەتحی” چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوان بۆ کەرەنتینەی زیندانی ئێران لەو شارە گوازرایەوە.
جێی بیرهانینە کە ناوبراو ڕێکەوتی 27ی جۆزەردان لەلایەن گرووپێکی حەوت کەسی کە هەڵیان کوتابوویە سەر ماڵی ئەم چالاکە مەدەنییەی ڕۆژهەڵاتی کوردســتان و پاش پشکنینی ماڵەکەی، ناوبراویان دەستبەسەر و دەستیان بەسەر کەلووپەلە تایبەتیەکەیاندا گرتووە و لە گەڵ خۆیان بردوویانە.
بە گوێرەی باسەکان ناوبراو بە بۆنەی سکاڵای بنەماڵەیەکی سەر بە دەسەڵاتی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کـراوە.
بنەماڵەی ئەم چالاک مدەنییە بۆ وەرگرتنی زانیاری لە سەر کوڕەکەیان سەردانی دادگای حکوومەتی ئێران لە شاری مەریوانیان کردبوو، بەڵام ئەوان لە وڵامدانەوە خۆیان بواردبوو و بنەماڵەی ناوبراویان ڕەوانەی ئەماکن کردووە.
ئیدارەی ئەماکنیش لە وڵامدانەوە خۆیان بواردوو و ئەوان سەرلەنوێ سەردانی دادگایان کردووە. دادستانی حکوومەتی ئێران لە وتوێژ لە گەڵ بنەماڵەی ئارام فەتحی، گوشاریان خستوونە سەر کە وابکەن ئارام هاریکاریان بکات.
ئارام فەتحی، شاعیر و چالاکی مەدەنی و خوێندکاری زانکۆی پەیام نووری مەریوان و لە ئەندامانی چالاکی ئەنجوومەنی ئەدەبی” مەولەوی” و ” ڤەژین”ــە.
شیاوی باسە کە ناوبراو لە ماوەی چەندد ساڵی ڕابردوو بە دەیان جار لە لایەن دامەزراوە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە. بە پێی ئەم هەواڵە، ناوبراو لە بواری جەستەییەوە نەخۆش و پێویستی بە دەرمان و چارەسەری خێرای پزیشکی هەیە.
ق.ش