KMMK:
زانا کەسرایی زیندانی سیاسی خەڵکی مەریوان، حوکمی زیندانەکعی لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە بۆ ماوەی یەک ساڵ داشکا. ناوبرا لە دادگای سەرەتایی لە لایەن دادگای «انقلاب» بە 3 ساڵ زیندان مەحکوم کرابوو.
زانا کەسرایی تەمەن 29ساڵ ، کوری هیوا و خەڵکی گوندی نێ سەر بە شاری مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
زانا کەسرایی بەفرانباری ساڵی رابردوو بە تۆمەتی هاریکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی دژبەری دەسەڵاتی ئێران لە لایەن دادگای «انقلاب» بە 3 ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.
ناوبراو 29ی پووشپەڕی 2720ی کوردی، دەسبەسەر کرا و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی گوازرایەوە. ناوبراو دوایی 22 ڕۆژ پاش کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.
ق.ش