شارۆمەندێکی خەڵکی ورمێ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

KMMK :

چوارشەمە 12ی خەزەڵوەری 2721ی کوردی، شارۆمەندێک بە ناوی ئۆمێد موزەفەری کوری حەمید و خەڵکی شارۆچکەی نۆشین شاری سەر بە شاری ورمێ بە هۆکاری نادیار هەوڵی خۆکوژی داوە و بە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لەسەر هۆکاری خۆکوژیی ئەم شارۆمەندە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

جێگای بیرهێنانەوەیە کە کێشە ئابورییەکان، کێشە سیاسییەکان و فشارە کۆمەڵایەتیەکان هەندێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوشتنن لە ئێران و کوردستانن و نزیکەی نیوەی ئەو کەسانەی کە هەولی خۆکوشتن ئەدەن، خێزاندارن و ناتوانن نانی ئێوارەی مناڵەکەکانیان پەیدا بکەن.

ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *