دەستبەسەری دوو هاوڵاتی لە سنە

ک.م.م.ک:

دووشەممە ١٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی ئالان حسەینی و هەورام حسەینی ١٥ و ١٦ساڵ تەمەن خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراون.

بەپێی هەواڵەکە، ئەم دوو مێرمنداڵە بە شێوەی توندئاژۆ و لێدانەوە دەستبەسەر کراون.

شیاوی باسە کە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ دۆخی سڵامەتی و چارەنووسی ئەم دوو مێرمنداڵە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *