دەستبەسەرکرانی دوو کەس لە سنە و پیرانشار

KMMK:

سێشەممە 25ی جۆزەردانی 2721ی کوردی، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی میکاییل مێنبەری و سەتار مام عەلی بە شێوەی جیاواز و لە لایەن هێزە ئەمنیەتەکانی ئێران، لە سنە و پیرانشار دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، سەر لە بەیانی سێشەممە کاتژمێر 3و 30 خولەک، هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێران هەڵیانکوتاوەتە ماڵی میکاییل مێنبەری خەڵکی شاری سنە و جگە لە دەستبەسەری هاوکات ماڵەکەیشیان پشکنیوە.

هەروەها دەستیان گرتووە بە سەر کەڵووپەڵی تایبەتی ئەم هاوڵاتییە و ناوبراویان ڕاگوێزی دامەزراوەی ئەمنی خۆیان کردووە.
تا کاتی بڵاو بونەوەی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی گواستنەوەی ئەم هاوڵاتییە هیچ زانیارییەک بە دەستەوە نیە.

لە هەواڵێکی دیکەدا، کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئاگادار کرایەوە کە هاوڵاتییەک بە ناوی سەتار مام عەڵی، خەڵکی شاری پیرانشار لە لایەن هێزەکانی ئەمنییەتی حکومەتی ئێران دەسبەسەر کراوە.
ناوبراو دوایی دەسبەسەری بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکان حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ گوازرایەوە. لەمەڕهۆکاری دەسبەسەری ناوبراو هیچ زانیارییەک بە دەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *