ژاکان باران و چەند پەنابەرێکی رۆژهەڵاتی لەهەولێر لێوی خۆیان دووریەوە

KMMK:

یەکشەمە 30ـی جۆزەردانی 2721 کوردی، ژاکان مەلەکشایی(باران) شاعیری خەڵی ئیلام، ئاکۆ ئەڵا مورادی، سەعدی مەحموودی و فەردین گرامی لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) لە هەولێر بە نیشانەی ناڕەزایی دەربڕین هەمبەر بەو رێخراوە، لێوەکانیان دوورییەوە.

بە پێی وتەی یونس مینە زادە ــ بەرپرسی رێخراوی مرۆڤی قەڵای دم دم ــ کە بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دوا: کۆمەڵێ لە پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان رۆژی یەکشەمە 30 مەی 2021 زایینی لە بەردەم بارەگای UN لقی هەولێر مانیان گرت و چەن کەسێک بە هۆی ناڕەزایی دەربڕین بە دۆخی پەنابەران و کەمتەرخەمی ئەوناوەندە نێونەتەوەیە لێوی خۆیان دووریەوە.

ناوبرا لە درێژەدا گوتی: نوێنەرایەتی پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان داواکارییەکی 9 خاڵییان پێشکەش بە UN کردووە کە لەسەرەتاوە چوار خاڵی لە لایەن UNـە وە رەت کراوەتەوە.

یونس مینەزادە هەروەها گوتی: کاربەدەستانی UN لە دوای ئەوەی رووبەڕووی مانگرتن و هەڵوێستی جدی پەنابەران بوونەوە هەوڵیان دا لەگەڵ مانگرتووان پەیوەندی بگرن بەڵام بە جێگای گوێ گرتن لە پەنابەران لەگەڵ نوێنەری حزبە رۆژهەڵاتییەکان وەک، حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) حزبی کۆمەڵەی کومونیستی ئێران لقی کوردستان، حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) و سازمانی خەبات کۆبوونەتەوە.

جێگای ئاماژەیە رێخراوی UN لقی هەولێر ساڵانێکە پرسی پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستانی دانیشتووی باشووری پشتگوێ خستووەو بە جۆرێک کە هەندێک لە پەنابەرانی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە 30 ساڵە لەم بەشەی کوردستان پەنابەرن بەڵام هیچ بەڵگە و مافێکی یاساییان بۆ جێ بە جێ نەکراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Leave a Reply

%d bloggers like this: