بانە؛ بریندار بونی کۆڵبەرێک

KMMK:

یەک شەممە 9ی جۆزەردانی 2721ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناسناوی« محوحەمەد رەحمانی» خەڵکی شاری بانە بە ھۆی تەقەی راستەوخۆی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنوری« سەرتەزێن» بە خەستی بریندار کراوە.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە KMMK، ناوبراویان بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سنە گواستەوەتەوە.

کوشتنی کۆڵبەر واتای راستەقینەی کردەوەی دژە مرۆڤانەیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران رۆژانە کۆڵبەر دەکوژێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *