دەستبەسەری رۆژنامەوانێک و ئازادی دوو به‌ندكراوی سیاسی

KMMK:

دووشەممە 27ی گۆڵانی 2721ی کوردی، ئەمین محەممەدی”، رۆژنامەوانی «هیئت خانەی مطبوعات» ئیلام، بەهۆی سکاڵایەکی یەکێک لە ناوەندە حکوومەتییەکانی ئێران، لە شاری سیروان سەر بە پارێزگای ئیلام، دەسبەسەر کرا.
دادسەرای حکوومەتی ئێران لە شاری “سیروانـ” حوکمی دەسبەسەرکردنی ئەو رۆژنامەنووس و هەواڵنێرە، دەردەکات و ناوبراو دەستبەسەر دەکرێت.
جێگیری دادستانی حکوومەتی ئێران لە شاری ئیلام ڕایگەیاندووە: “دەسبەسەرکردنی ئەمین محەممەدی بە نوێنەرایەتیی دەزگای قەزایی لە جێبەجێکردنی تاوانەکانی شاری سیروان بووە و هیچ پەیوەندییەکی بە دادسەرای ئەو شارەوە نییە و دادسەرا تەنیا نوێنەرایەتیی دەزگای قەزایی کردووە.

هەروەها لە حەوتووی ڕابردوودا “ئۆمێد ئیبراهیمی” خه‌ڵكی شنۆ و “فه‌رهاد تاریمۆرادی” خه‌ڵكی سنه‌، به‌ شێوه‌ی كاتی و بەدانانی بارمتە له‌ زیندان ئازاد كران.
ئه‌م دوو گیراوە سیاسیه‌ له‌ ساڵه‌كانی 2718 و 2719ی کوردی به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ کوردستانیەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران” و “تێكدانی ئاسایشی گشتی” به‌ زیندان حوکم درابوون.
شایانی باسه‌ كه‌ “ئۆمید ئیبراهیمی” به‌ 2 ساڵ و شه‌ش مانگ و “فه‌رهاد تاریمۆرادی” بە 10 مانگ زیندانی ته‌عزیری حوکم درابوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *