بانگهێشت کردنی ڕۆژنامەوانێکی کورد لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری سەقز
بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ؛
لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ۱٤ بەفرنباری ۱۳۹٦ هەتاوی ، “دارا مستەوفی ” ڕۆژنامەوان و ڕەخنەگەری سیاسی خەڵکی شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعەتی کۆماری ئیسلامی لەو شارەدا بانگهێشت و لێپێچینەوەی لە سەر کرا .
بە پێی گوتەی کەسانی نەزیک لە “مستەوفی” هۆکاری بانگهێشت کردنی ناوبراو دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوکردنەوەی نوسراوە لە مەڕ دۆخی کوردستان و پارتگەل و لایەنگەلی ناوخۆی ئێران بوە .
جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و درێژەی ناڕەزاییایەکانی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ئەژمارێکی زۆر شارۆمەندانی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی بە تۆمەتگەلی بێبنەما دەسبەسەر و بانگهێشت کراون ، و بە پێی ڕاپۆرتیگەلی گەیشتوو پتر لە ۲۰۰۰ کەس لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دەسبەسەر و شوێنی ڕاگرتنی هەندێک لە دەسبەسەرکراوان نادیارە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


