بە پێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ۱۱ی بەفرانباری ۲۷۱۷ی کوردی چالاکێکی مەدەنی بە ناوی “عەباس کۆچەری” دانیشتوی شاری خوی لە رۆژهەڵاتی کوردستان پاش هێرشی هێزەکانی ئێدارەی ئیتلاعاتە و پشکنینی خانوی ناوبراو دەست بەسەر دەکرێت و بۆ شوێنێکی نادیار دە برێت.
بە وتەی هەواڵنێری هێرانا: عەباس کۆچەری خۆش نوس و نوسیاری بەناوبانگ بە بێ هۆکار قۆلبەست کراوە و تا ئەم کاتەش هۆی دەسبەسەر کردنی ناوبراو دەر نەکەوتووە.
جێگای ئاماژەیە کە؛ بە هۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی شارۆمەندانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران رێژەیەکی زۆر لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی بە بێ هۆکار و تۆمەتێک دەسبەسەر دەکرێن و ڕەوانەی شوێنگەلێکی نادیار دەکرێن و هەمو کات هەڕەشەی گیان لەدەست دان و کوشتنیان لەسەرە بە دەستی هێزە سەرکوت کەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


