ئاگرکەوتنەوە لە شیناوەرد وسەوزاییەکانی شاری سەقز

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەوڕۆ سێ شەممۆ ۱٦ی خەرمانانی ۱۳۹٥ی هەتاوی ئاگرێکی گەورە لەشیناوەرد وسەوزاییەکانی شاررۆچکەی زانکۆی سەقز کەوتۆتەوە وبەشێکی بەربڵاوی سووتاندووە.

سەڕای پێوەندی لەگەڵ ناوەندە پێوەندی دارەکان، بەڵام چ هەوڵێک بۆ کونتڕۆڵ کردنی لەلایەن ئەوناوەندانەوە بۆکونتڕۆڵ کردنی نەدراوە ووچالاکان وهاوڵاتیان هەوڵەکانیان چڕ کردۆتەوە وهێزەکانیان بردۆتە سەرەوە وهەروا بەردەوامە.

جێگەی باسە ئاگرکەوتنەوەکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان وهەروا لەدەورووبەری شاری سەقز زۆربەی شوێنە گەشتیاری وجاڕ ولەوەڕگەکانی سوتاندووە بەتایبەت گوندەکانی دۆزەخەرە وکانی کەوە و جاقل وبەشی سەرشیوس ئەوشارە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان