ئاگر کەوتنەوە دیسان دارەستانەکانی مەریوان

KMMK:

هەینی ۲۳ جۆزەردانی ۲۷۲۰ی کوردی، لە درێژەی سیاسەتە چەپەڵەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ لە ناو بڕدنی ژینگە و دارەستانەکانی کوردستان دیسان ئاگر بەردرایە دارەستانەکانی مەریوان.

جێگای ئاماژەیە: ئەوە جاری دووهەمە لەم حەوتوویە دا دارەستانەکانی مەریوان دەکرێنە ئامانجی سووتاندن و لە ناوبردن.

جێگای سرنجە کە بە دەستپێکردنی وەرزی گەرما لە کوردستان هەرجارە و جێگایەکی کوردستان دەبێتە ئامانجی سیاسەتە چەپەڵەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، حکومەتی ئێران لە ڕێگەی بەکرێگیراوانی خۆی بە پلان و پڕۆگرامی تایبەت وەک دانانی داری وشک و کۆکردنەوەی لە لە جێگای تایبەت لە هەر ئامادەکارییەک بۆ ئاگر خستنەوە و سووتاندنی هەرە زیاتری کوردستان کەڵک وەردەگرێ و ئەنجوومەن و ڕێخراوە خۆبەخشەکانیش بە کەمترین کەرەسە و هێزی مرۆڤی دژی ئەو سیاسەتە چەپەڵە دەوەستنەوە و جاروایە بۆ پاراستنی دارەستان و ژینگەی کوردستان دەبنە قووربانی.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان