KMMK:
شەممە 11ی گوڵانی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەکی کورد بە ناونیشانی ڤیان محەممەدی خەڵکی مەریوان لە تاران و هوشەنگ کەریمی خەڵکی ســنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.
بە پێی ئەو هەواڵانەی بە kmmk گەیشتوون، هێزە ئەمنییەکان هەڵیان کوتایە سەر ماڵی ڤیان “عەسەل ” محەممەدی لە تاران و لە پێش چاوی بنەماڵەکەی، ناوبراویان دەستبەسەر و کەلووپەلی تایبەتی و کۆمپیۆتەری ناوبراویان دەستبەسەردا گرت و لەگەڵ خۆیان برد.
هەروەها لە شاری ســنە و لە ڕەوتی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکار، بەڕێز هوشەنگ کەریمی چالاکی کرێکاری و لەحیم کار(جۆشکار) خەڵکی شاری ســنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتیانە نەزانراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان