KMMK:
دایە سەعادەت دایکی چالاکی ژینگەپارێز هادی کەمانگەر بەهۆی گوشارەکان، ترس و دڵەڕاوکێی بەردەوامی هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران جەڵتەی مێشک لێی داوە و لە نەخۆشخانە خەوێنرا.
پاش دەستبەسەری هادی کەمانگەر چالاکی مەدەنی وژینگەپارێزی کامێرانی، سازمانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری کامێران دەستی داوەتە لە قاودان و ئازار و ئەشکەنجە و گوشار هێنان بۆ بنەماڵەی ناوبراو.
ئەم هەوڵانە لە کاتێکدا دێنە ئاراوە کە ئەم تۆمەتانە و هۆکاری دەسبەسەری ئەم چالاکەی کورد هیچ پێوەندییەکی بە کوشتنی کۆسار فەتحی ( شۆفیری ئامبوڵانس) ـەوە نییە وناوبراو بە بۆنەی تۆمەتگەلی ترەوە دەستبەسەر کرابوو.

سازمانی ئیتلاعات بەشێوەی سیستەماتیک بنەماڵەی کەمانگەر و بەتایبەت دایکی ئەوی خستۆتە گوشار و هەواڵی ناڕاست و درۆ و دەلەسە لە هەمبەر دۆسیەکەی کوشتنی شۆفیر ئامبۆڵانسەکە.
ئەم گوشار و تۆمەت هەواڵە ناڕاستانەی کەلە لایەن سازمانی ئیتلاعاتەوە سەپێنرابوو بەسەر بنەماڵەی هادی کەمانگەر-دا ،بووە بە هۆی ئەوەی دایە سەحەر (دایکی هادی کەمانگەر) جەڵتەی مێشک لێی بدا و لە نەخۆشخانەی کرماشان بیخەوێنن، ناوبراو هەنووکە لەبن چاوەدێری پزیشکیدایە.
شیاوی باسە کە هادی کەمانگەر، چالاکی ژینگەپارێز و لە ئەندامانی ڕێوەبەری پارتی یەکیەتی نەتەوەیی کە ۱۱ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە بارمتەی یەک میلیارد و حەوت سەدملوێن تمەنی لە ڕێکەوتی ۲۲ی گوڵانی ۲۷۱۹ی کوردی لە زیندانی ناوەندی ئێران لە شاری سنە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


