بەسەرهاتی زیندانیهەواڵەکان

گواستەوەی دەستبەسەرکراوێک بۆ زیندانی ناوەندی

KMMK:

فەردین مەولوودی هاوڵاتی خەڵکی سنە کە ‌‌12ی خاکەلێوەی 2721ی کوردی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەسەر کرابوو بۆ زیندانی ناوەندی حکوومەت لە سنە راگوازرا.

بە پێی هەواڵەکە ئەم هاوڵاتییە دەسبەسەرکراوە پاش کۆتایی قۆناغی لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ زیندانی ناوەندی لەم شارە راگوازرا.

فەردین مەولوودی ڕێکەوتی 20ی سەرماوەرزی 2719ی کوردی، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە سنە دەسبەسەر و پاش چەند ڕۆژ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

هەروەها ناوبراو لە ڕێکەوتی 17ی خاکەلێوەی 2720ی کوردی، بە تۆمەتی هاریکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی دژبەری دەسەڵاتی ئێران لە لایەن لقی یەکی دادگای ئێنقلابی کۆماری ئێسلامی ئێران لە سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بەسێ مانگ و ڕۆژێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا بوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

وانەکوتەوە بەزمانێکی جگە لەزمانی فارسی لەقوتابخانە سەرەتاییەکان قەدەغەکرا

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی به‌ربڵاوی شارۆمه‌ندانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان

ورمێ؛ زیندانییەک سیاسی لە بەندیخانەی ئێران گیانی لە دەستدا

Bilal Enferadi

Leave a Comment