بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان تەئمینی تەونکەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پووچەڵ کرایەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە عەبدوڵا بەهرامی بەرپرسی یەکەیەتی هەرەوەزەکانی(تعاونی) قاڵی دەستەچن دوابەدوای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە کوتی: کەتەئمینی تەونکەرانی دیکەیش لەماوەی یەک ساڵ ونیوی ڕابردوو بەهۆکارگەلی جۆراوجۆر بڕدراوە.
ئەمە لەسەروبەندێکدایە کە نوێنەری دەستنیشان کراوی کۆماری ئیسلامی لەپارێزگای سنە پێشووتر کوتبووی :کە ئاماری بێکاری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووە بە لەسەت دا٤٥، و لە۳۱ پارێزگای جوگرافیای سیاسی ئێران پارێزگای سنە پلەی ۲۷ی پارێزگاکانی ئێران هەیە لەبێکاریدا.
جێگەی باسە کەتەونکەرانی کورد زۆربەیان لەژنان وکچانێک پێک دێت کەبۆیارمەتی دابین کردنی خۆیان وبنەماڵەکەیان لەڕۆژدا پترلە ۱۲ کاتژمێر سەرقاڵی تەون کردنن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان