بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕۆژی یەک شەممە ۱۰ی گەلاوێژ کۆڵبەرێک تەمەن ۲٦ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وبە بێ هۆشیار کردنەوە بە توندی بریندار دەکرێت.
کۆڵبەری ناوو براو هەنووکە لە نەخۆشخانەی شاری بانە بۆ ساڕێژ کردنی برینەکانی بەسەر دەبات.ئەو کۆڵبەرە خاوەنی هاوژین و منداڵێکە ولە ڕێگای کۆڵبەریەوە بژێوی بنەماڵەکەی دابین دەکرد.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان