باوکێکی جوانڕۆیی بۆدەرمان وچارەسەری منداڵەکەی گورچیلەی هەڕاج کرد

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەشاری جوانڕۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کچێکی منداڵ بەناوی پەریسا کە تووشی نەخۆشی دڵ ببوو بنەماڵەکەی دەیبەن بۆنەخۆشخانە، بەڵام بەرپرسانی نەخۆشخانە خۆ لەتیمارکردنی دەبوێرن وپێیان دەڵێن کە پێش لەچارەسەری دەبێ ۱٥ملوێن تمەن بڕژێننە حسێبی نەخۆشخانەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتهکە بنەماڵەی هەژاری پەریسا توانای جێبەجێ کردنی ئەوپارەیان نەبووە، هەربۆیە باوکی پەریسا بۆدابین کردنی چارەسەری ودەرمانی کچەکەی ناچار دەبێت گورچیلەی خۆی بفرۆشێت وپاش فرۆشتنی گورچیلەی پارەکە دەڕژێنێتە حسێبی نەخۆشخانەوە  بۆئەوەی بەرپرسانی نەخۆشخانە ئیزنی چارەسەرکردنی پەریسا دەربکەن.

بەپێی مادەی کونڤانسیۆنی مافی منداڵ کەلە ساڵی ۱۹۹٨ گەڵاڵە کراوە وووڵاتی ئێرانیش واژۆی کردووە.وووڵاتەکانی بەشداربووی ئەو کونڤانسیۆنە مافی منداڵ لەهەمبەر بایەخمەندبوونی لە بانترین ستانداردی تەندرووستی ولە فەراهەمکردنی هەموو پێداویستییە گرنگەکان بۆدەرمان وچارەسەری نەخۆشییەکان وهەروەها هێزی وهەتوان بەخشین بەمنداڵان بەفەرمی ویاسایی دەناسن وگرێنتی ودابینکاری ڕاوێژە پزیشکی وپاراستنە تەندرووستیە سەرەتاییەکان لەنەخۆشخانەگەلی ووڵات بۆ منداڵانی دانیشتووی ئەو ووڵاتە دەبن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان