عەلی ئەکبەر ئەمیری وەرزشکاری خەڵکی جوانڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆی کوشت

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی  مرۆڤی کوردستان ڕۆژی۹ی گەڵاوێژ عەلی ئەکبەر ئەمیری لە گەنجانی ناسراوی وەرزشی زۆران(کوشتی)شاری جوانڕۆ هەروەها ئەندامی تەنێس(پینگ پنگ)بە هۆی دابین نەبوونی باری ئابوریەوە،بە خواردنی دەرمان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوە دەکریت سەرەڕای ئەوەی عەلی ئەکبەر وەرزشکاڕێکی بەناوبانگی شاری جوانڕۆ بوەوو چەندین جار لە کێبەرکێ جیاوازەکاندا لە وەرزشی زۆراندا(کشتی)  میدالیای بە دەس هێناوە.بەڵام لە دۆخێکی نا لەباری ئابوریدا دەژیا،هەروەها داهاتێکی دیکەی نەبوە .

جێگای ئاماژەیە کە لە مانگی ڕابردودا زیاتر لە۳۰کەس لە شارۆمەندانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسیان داوەتە خۆکوژی ،بە پێی بیر وبۆچوونی کارناسان بێکاری،هەڵاواردن وهەژاری هۆکاری سەرەکی خۆکوشتن گەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوەیە.

کۆمەڵەی مافی مرڤی کوردستان