ئیتلاعات داوای زیاد کردنی حوکمی زیندانی هاووڵاتیەک دەکا

KMMK:

۱٨ی ڕێبەندان‌ی ۲۷۱٨ی کوردی، باپیرە بەرزە لە لایەن لقی ۱۰۲ دادگای ئینقلابی ئیسلامی مەحکوم و سزای ٨ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، دوای دەرکردنی ئەو حوکمە، ئیدارەی ئیتلاعات داوای کردنەوەی دۆسیەکەو زیادکردنی ماوەی زیندانی ئەو هاووڵاتییەی کردووە.

باپیرە بەرزە خەڵکی گوندی چیانە، کوڕی عوسمان، ۸ مانگ زیندان، ئەحمەد فەلاتڕەشی ۵مانگ و سلێمان محەممەد نەژاد کە ۲۰ساڵی تەمەنە وخەڵکی گەرگول ە یەک ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

ناوبراوان لە مانگی سەرماوەزی ئەمساڵدا دەستبەسەر و هەموویان بە تۆمەتی هەوڵدان دژبە ئاسایشی نەتەوەیی لەڕێی هاریکاری حیزبە ئوپوزیسیۆنە کوردییەکان دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە گوازراوبوونەوە ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ولە قۆناغەکانی لێکۆڵینەوەدا لە دەسڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەیان بێبەری کرابون.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان