دەسبەسەری حەوت هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێران لە جوانڕۆ، شەممە ٨ی بەفرانباری٢٧٢٤ی کوردی، لەهەوڵێکی توندوتیژانە، حەوت هاوڵاتی گەنج بەناوەکانی کەیهانوڵلا مرادی، سلێمان نەقدت، موختار باباجانی، یاسین مەحموودی، ئومید خاکی، یاسین ڕەمەزانی و محەممەد مەحموودی١٧ ساڵ تەمەنیان دەسبەسەر کرد. بەگوێرەی هەواڵەکە ئەم هاوڵاتییانە هەموویان خێزاندار و دانیشتووی گەڕەکی پشتی نەخۆشخانەی جوانڕۆن، پاش دەسبەسەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *