دواین خوێنمژی منداڵان،سزای ئێعدامی سەپاند بەسەرمێرمنداڵی ۱۷ساڵ تەمەنی سەقزی دا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ناسر خزری تەمەن ۱۷ساڵ بەتۆمەتی کوشتن لەلایەن دادگای سزای شاری سەقزەوە حوکمی ئێعدامی بەسەرداسەپێنرا

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە ناسر لەدایکبووی ۱۳۷۷ کەدانیشتووی شاری سەقزە بەتۆمەتی کوشتنی یەک لەهاوڕێیانی نێزیک بەخۆی لەمانگی خەزەڵوەری ۱۳۹۳دەسبەسەرکراو پاش دوساڵ زیندانی کردنی لەلایەن دادگای جینایی شاری سەقزەوە ئیعدامی بەسەردا سەپێنرا.

ناسرلەکاتی تووشبوون بەوتاوانەوە لەتەمەنی یاسایی دانەبووە،دادگای جینایی شاری سەقز لە ۳۰ پووشپەڕی ئەمساڵ ناوبراوی بەتاوانی کوشتن ،حوکمی قەساسی بەسەردا سەپاندووە.

جێگەی باسە کە یوسف محەممەدی لەدایکبووی۱۳۷٤لەتەمەنی ۱٤ساڵان، هێمن ئەورامی نەژاد لەدایکبووی ۱۳۷٦ لەتەمەنی ۱۷ساڵان،سیاوەش مەحمودی لەدایکبووی ۱۳۷٤لەتەمەنی ۱۷ساڵان وهەروەها ئامانج حوسێنی لەتەمەنی ۱۷ساڵان،هەموویان دەسبەسەرکراون وچاوەڕێی جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامن ولەزیندانی سنە ڕاگیراون.

بەپێی یاسای سزاکانی کۆماری ئیسلامی ومادەی ۹۱ی ئەم یاسایە،هەرکات کەسانی کەمترلە۱٨ساڵ تەمەن ،دەکەونە بەر ڕەهێڵەی قەساسی تاوانی ئەنجام گرتوویان لەگەڵ بەڵێنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەچوارچێوەی ڕێکەوتنی نێودەوڵەتی مافی مەدەنی وسیاسی وکونوانسیۆنی مافەکانی منداڵان لەدژایەتیدایە.لێبوردنی نێودەوڵەتی لەڕاگەیەندراوەکەی خۆیدا لەپێوەندی ئێعدامی منداڵان،کۆماری ئیسلامی ئێرانی وەکوو (ئێران:دوایین خوێنمژی منداڵان)ناوزەد کرد

هەرلەم پێوەندییەدا کۆمەڵەی گشتی ڕێخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان وزۆرینەی دامەزراوەکانی مافی مرۆڤی لەناوەوە ودەرەوەی ئێران وهەروەها حکوومەتەکانی دیکە داوایان لەکۆماری ئیسلامی ئێران کردووە کە دەسبەرداری ئێعدامی منداڵان ببێت ولەچوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان نەچێتە دەرەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان