نوێنەری دەستنیشان کراوی پارێزگای سنە؛ بەرپرسان درۆ دەکەن بۆ ٤٥ لەسەدی ئاماری بێکاری

 

بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، “سەی حەسەن عەلەوی نوێنەری دەسنیشانکراوی کۆماری ئیسلامی لە پەرلەمان بۆ پارێزگای سنە(کامیاران ،سنە، دیواندەرە) ڕۆژی ۷ی گەلاوێژ بە هەواڵنێرانی پارێزگای سنەی ڕاگەیاندوە کە پێوەری بێکاری لە پارێزگای سنەدا نزیک بە 13/6لە سەد دایە و دەبێیت دان بەو ڕاستیەدا بهێنین کە ئەوە ڕاست نییە کە بەرپرسان دەڵێن ، نرخی بێکاری سەرووی 45 لە سەدە.

لە درێژەی وتەکانیدا ناوبراو گوتویەتی؛ داهاتی سەرانە لە پارێزگادا لە ناو 31 پارێزگای دابەشکراوی وڵاتدا لەپلەی ۲۹ یەمیندایە و لە بەشی سەرچاوەی بانکی و پێدانی عەقاردا ، لە پلەی 27دایە و لە بەشی داتای ناونجی و هەژاریدا لە ئێران کە خۆی لە 17لە سەد دەدا (لە هەر سەد کەس ۱۷ی هەژارە) لە کوردستاندا ئەم ڕێژەیە43 لە سەدە و کوردستان لە پلەی 31ی وڵاتی ئێراندایە .(لە کوردستان لە هەر سەد کەس چل و سێی هەژارە) هەر لە پەیوەندیەدا”

سەی مەهدی فرشادان”یەکێکی تر لە نوێنەرە دەسنیشانکراوەکان لە کۆبونەوەی هاوبەشی نوێنەرانی پارێزگای سنەدا گوتی لە خشتەی سودمەند بوون لە ۲٥۰ میلی لیتر ناونجی باران بارین لە وڵاتدا ٤٤ لە سەدە ، کەچی ئەم خشتەیە لە پارێزگای سنەدا کە ڕێژەی نێوانجیەکەی ٥۰۰ میلی لیترە و سودمەند بوون لەو ڕێژە بارانە تەنیا 12/5لە سەدە و پارێزگای سنەدا ۳٨٥ ملوێن میتری سێ جا زیاتر لە بەشی خۆی دەداتە “گۆلی ورمێ”.

ئەمەش لە هەلو مەرجێکدایە کە ئەم پارێزگایە هیچ دەورێکی لە وشک بوونی گۆلی ورمێدا نەبوە . جێگای باسە ، کە کۆماری ئیسلامی لە درێژەی تاڵان کردنی سەرچاوە سروشتیەکان و زیاتر لە ۳۳ بەنداوی لە پارێزگای سنەدا دروست کردوە بۆ هەناردە کردنی ئەم ئاوە شیرینانە بۆ ناچەناوەندیە بیاوانە کانی ئێران . کە چی لەم لاشەوە لە ۱۷۰۲ گوند لە پارێزگادا تەنیا ۱۰۰۲ گوند لە ئاوی خواردنەوەی پاک سودمەندن . (۷۰۰ گوندی پارێزگای سنە ئاوی خواردنەوەیان نییە)

خوڵقاندنی بێکاری وهەژاری و ناعداڵەتی و هەڵاواردن ، هەروە ها بەتاڵان بردنی کان و کانزا سروشتییەکانی کوردستان، سیاسەتی تێکدەرانەی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ، کە هاووڵاتیان هەموو ڕۆژێک بەرەو ڕووی دەبنەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان