مەترسی دیپۆرت کردنەوەی پەنابەرێکی کورد لە وڵاتی تورکیا

kmmk: پەنابەر وچالاکی کورد “پەیمان مێهری” کەلەم ڕۆژانەدا لەفڕۆکەخانەی ئەستەمۆڵ لەکاتێکدا دەیویست ئەو وڵاتە بەجێ بێڵێ وبچێتە وڵاتی سێیەم لەلایەن پولیسی تورکیاوە دەسبەسەر وهەڕەشەی ڕادەست کردنەوەی لێکرا.

شایانی باسه پەیمان مێهری خەڵکی شاری سەقز ولەدایکبووی ۱۳۵۶ ی هەتاوی کە ساڵی ۱۳۸٤ لەمانگرتنە سەرانسەریەکەی کوردستان دەسبەسەر وپاش ئازاد بوونی لەڕێی بارمتەوە ناچار بوو ئاودیووی باشووری کوردستان ببێت و پاش دەساڵ مانەوە دەچێتە وڵاتی تورکیا وماوەی چوارساڵیش لەوێ لەوپەڕی هەژار وگوشاردا بە بنەماڵەوە ژیا و دوو حەوتوو پێش لەکاتێکدا دەیویست ئەو وڵاتە بەجێ بێڵێ دەسبەسەر کرا وپاش لێکۆڵینەوە هەڕەشەی ڕادەست کردنەوەی لێکرا و بەپێی ئەوەی چالاکی مەدنی بووە  و لە بەڕێوە بردنی شانۆی ڕەخنەگرانە لە دەسەڵاتی ئێران چالاکی کردووە و حکوومەتی ئێران ساڵانێکە لەبۆسەدایە بۆی و بەگرانی گیانی لەمەترسیدایە.

شیاوی کوتنە کە بنەماڵەکەی لە وڵاتی سربستان لەکاتێکدا کە زمان نازانن وبەتەنیان چاوەڕێی ئازادی پەیمانن.

بۆیە وەکوو کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوا لە هەموو ناوەنددە مافی مرۆیی و چالاکان ومرۆڤدۆستان دەکەین کە بەهانای ناوبراوەوە بچن وگیانی لەمەترسی ڕزگار بکەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان