رەحمان یۆسفی رەوانەی گرتووخانە کرا

KMMK:

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، رەحمان یۆسفی خەڵکی گوندی سووجەی شارستانی پیرانشار دوایی کۆتایی ھاتنی لێپرسینەوەی ناوەندە ئەمنیەکانی حکوومەت لە ورمێ بۆ گرتووخانەی ناوەندی حکوومەتی ئێران لە شاری شنۆ بەڕێ کرا.

جێی ئاماژەیە کە ناوبراو لە ڕێکەوتی 24ی سەرماوەزی 2720ی کوردی لە لایەن هێزە ئەمنیەتەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری شنۆ دەستبەسەرکرا و دوای چەند رۆژ بۆ لێپرسینەوە (بازجویی) ڕەوانەی ناوەندە ئەمینیەکانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ کرابوو.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەرکرانی ناوبراو و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی، نەزانراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان