کرماشان؛ لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی گەنج لە بێدەنگیدا

ک.م.م.ک:

ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی گەڵاڕێزانی ساڵی ٢٧٢٥، حوکمی لەسێدارەدانی پەیمان عەزیزی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢١ ساڵانی خەڵکی سەلاس باوەجانی بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” لە زیندانی ناوەندیی ڕێژیمی ئێران لە کرماشان (دیزڵ ئاوا) بەڕێوەچوو.

شایانی باسە هێشتا جێبەجێکردنی ئەم حوکمە لەلایەن دەسەڵاتە فەرمییەکان و میدیای نزیک لە دەسەڵاتی دادوەرییەوە ڕانەگەیەندراوە و نە بڵاو کراوەتەوە.

E.Sh

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *