KMMK:
بە پێی دواین زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان، لە گەڵ دەستبەسەری چوار کەسی دیکە لە چالاکانی مەدەنی، ژینگەپارێزی و خوێدنکاری لە شارەکانی بۆکان، سەقز، سنە و مەریوان، ڕێژەی هاوڵاتیانی دەستبەسەر کراو بە 114 کەس گەیشووە.
هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەستبەسەرکردنی بەکۆمەڵی ئەو هاولاتیانەی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە ئاشکرا پێشێلکاری ماف مرۆڤی ئەنجام داوە. نە یاسا جیهانیە ماف مرۆڤیەکان و نە یاسا ناوخۆیەکانی ئێران سەربارەت بەو کەسانە لەبەرچاو گیراون.
بەپێی مادەی ۱۶۹ (آئین دادرسی کیفری)، بە شێوەی نوسراوە و بە هەبوونی حوکمی دادوەر دەبێ کەس یا کەسان دەستبەسەر بکرێن، لە هیچکام لەو ١١٤ کەسە حوکم و ئیزننامەی دادگا یا دادوەر نیشان نەدراوە. هەر بە پێی مادەکانی ١٢٥، ١٢٤ ٢ ١٤١ ئاییننامەی دادرەسی کەیفەری ئێران، پشکنین و گەرانی کەسی دەستبەسەرکراو دەبێ بە ئیزنی دادگا و ناوەندی قەزایی بێت، ئەو یاسایەش لەهەمبەر گیراوان پێشێل کراوە و هێزە ئەمنیەکان بە زۆر چوونەتە ژووری ماڵی گیراوان و شتومەکی وانیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
بە پێی مادەی ٥ی ئەو ئاییننامەیە، کەسی دەستبەسەرکراو دەبێ لەکاتی گرتن دا ئاگادار کرێتەوە کە بۆچی گیراوە و بە چ تۆمەتێک مافی ئازادیەکەی لێ زەوت کراوە. هاوکات لە ٢٤ کاتژمێردا پەروەندەی قەزایی بۆ بکرێتەوە و ناوەندی قەزایی لێی ئاگادار بکرێتەوە. ئەو مادەیەش لەهەمبەر گیراوان پێشێل کراوە و دەستبەسەرکردنی ئەو کەسانە بەبێ هەبوونی مۆڵەتی یاسایی و بە لێدان و ئەشکەنجە بووە.
بەپێی بەندی ٦ و ٧ی جارنامەی شارومەندی ئێران، ئەشکەنجە و لێدان قەدەخەیە و نابێ کەسی گیراو ئەشکەنجە بکرێت، سوکایەتی پێبکرێت و هتد. بە پێی ئاییننامەی زیندان لە ئێران، گیراو نابێت لە زیندانی تاکەکەسی بکرێت، ئەو یاسایەش لەهەمبەر گیراوان پەیرەو نەکراوە.
مادەی ٣٥ قانونی ئەساسی ئێران، مادەکانی ٥، ٤٨ و ١٩٠ بە چەندین جار تەئیدی ئەوە دەکەن کە کەسی دەستبەسەرکراو مافی هەبوونی پارێزەری هەیە و لەهەموو دورەی لێپرسینەوە و دادگایی دەبێ بەشدار بێت، ئەم یاسا و مافە بەتەواوی پێشێل کراوە.
بەپێی مادەکانی ٤٩ و ٥٠ی ئایین نامەی دادرەسی و مادەی ١٨٠ی ئیدارەی زیندانەکانی ئێران، کەسی دەستبەسەرکراو مافی ئەوەی هەیە ماڵباتی ببینێت ، هەروەها مافی ماڵباتی گیراوە بزانن، منداڵەکەیان لە کوێیە و بۆ گیراوە.
بەپێی مادەی ٣٨ قانون ئەساسی ئێران و مادەی ٥٧٨ی یاسای سزای ئیسلامی ئێران، ئەشکەنجەدانی گیراو قەدەخەیە و نابێ کەسی گیراو بە مەبەستی ورگرتنی ئیعتراف ئەشکەنجە بکرێت. ئەو یاسایە هەر لەسەرتای گیرانی ئەو کەسانە پێشێلکراوە و گیراوان روبەروی ئەشکەنجە، سوککایەتی و لێدان بوونەتەوە.
شیاوی باسە کە دەستبەسەر کراوان لە کاتی دەستبەسەری پەلامار و لێدان و سوکایەتیان پێکراوە و هیچ چەشنه حوکمێکی قەزایی لە دەستبەسەر کردنیاندا نەنوێندراوە. بە گوێرەی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان، تاقمێک لە دەستبەسەر کراوان توانیویانە پێوەندییەکی کورتیان لە گەڵ بنەماڵەکانیان هەبێ و ئەم پێوەندییە زۆر کورت و لە ئاستی چەندد چرکەیەکدا بووە.
هەندێ لە بنەماڵەکان لە وتووێژ لە گەڵ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان شیمانەی ئەشکەنجەی منداڵەکانیان کردووە. ئەم بنەماڵانە ڕایانگەیاند کە لە کاتی پێوندی تەلەفۆنی، دەنگی دەستبەسەرکراوان گیراو و ماندوویەتی تێدا بووە و دەردەکەوت کە ئەشکەنجە دروان و ئازار دەکێشن.
سەردانی بنەماڵەی کەسانی دەستبەسەر کراو بۆ دامەزراوە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێران بێ ئاکام بووە و ڕێگەی زانیاری وەرگرتن لە شوێنی ڕاگرتنی منداڵەکانیان پێ نەدراوە.
لە هەموو حاڵەتەکان دەستبەسەر کراوان ناچار کراون بە زمانی فارسی قسە بکەن و ڕێگەیان پێنەدراوە بە زمانی دایکی و نەتەوەیی بدوێن.
جیا لەوە و بەپێی یاسا پەسەندکراوە جیهانیەکان، جارنامەی مافی مرۆڤ، کۆنوانسیۆنی قەدەخەی ئەشکەنجە و پەیماننامە نێودەوڵەتیەکانی پێوەندیدار بە مافە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی هاوڵاتیان، گرتن، لێپرسینەوە، ئەشکەنجە و ئاشکرانەبوونی شوێنی گیراوان هەموو پێشێلکاری ئاشکرای مافی مرۆڤە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە پشتن بەستن بە جارنامەی مافی مرۆڤ، یاسا پەسەندکراوە جیهانیەکان داوای ئازادی دەستبەجێی گیراوان و قەرەبووی وان دەکاتەوە و داوا لە هەموو رێکخراوە جیهانی، ناوچەی و کوردستانیەکانی چالاک لە بواری مافی مرۆڤ دەکات ئەو کردەوەیە شەرمەزار بکەن و بەیەکدەنگ داوای ئازادی و قەرەبوویی گیراوان بکەن.
لە گەڵ دواین نوێکردنەوەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئاماری دەستبەسەرییەکان بە پێی شارەکان بەم شێوەی خوارەوەیە:
مەهاباد: ئیمان عەبدی، حەسەن عەبدی، سۆران حەسەن زاده، سۆران محەممەدی، ئەمر بایزیدی ئازەر، دەریا تاڵەبانی، شەپۆل خزری، سالار ڕەهوی، ئەفشین مام ئەحمەدی، سیروان نووری، فەرزاد سامانی، سۆران عومەرزادە، ئەسرین محەممەدی، سوهەیب بادرووج، سۆران محەممەدی، ئەرەستوو مەلا ڕەحیمی (ئازاد)
بۆکان: مستەفا ئیلخانیزادە، عەزیز ناسری، حسێن گەردشی، قادر ڕەسووڵ پوور، محەممەدحاجی ڕەسووڵ پوور، عەلی زوڵفی، حسێن مێهرەبانی، هێرش ڕەسووڵ پوور، فۆئاد محەممەدی پوور، فەریبا ئەحمەدی، ڕۆژین محەممەد پوور، ڕەزا محەممەد، فەرهاد زەندی، عەتا ڕەحمان زادە، سەردار محەممەد پوور، عەزیمە ناسری، مەحیەدین شامە، حامید ڕەسووڵ پوور، ئەیووب ڕەسووڵ پوور، حسێن ڕەسووڵ پوور، ئیدریس حاجی ڕەسووڵ پوور، سەلاح حاجی ڕەسووڵ پوور، سیروان محەممەد پوور.
نەغەده: عەبدوڵڵا حاج ئەحمەدی، پەیمان حاج ئەحمەدی، گەلاوێژ عەبدوڵڵاهی، ئاسۆ محەممەدی، ئومێد سەلیمی، ڕەحیم سەلیمی، ڕەحمان دەریازی، دیاکو زەردەشتی، تالب ڕێحانی و ڕەشید ڕێحانی، ڕەحمان ئیبراهیمی.
پیرانشار: ڕەسووڵ لاوازە، کەریم خەلیفانی، حیسامەدین خزری، پشتیوان نەبی زەڕگەتەن، مەحیەدین شامە، محەممەد ئەمین(شۆڕش) ئەحمەدی، ڕەحمان دەریازی، سەلام خەلیفانی.
مەریوان: زانیار موعتەمێدی، سیروا کەریم نەژاد، کەیوان مینوویی، کارۆ عەلیداد، جەبار پیرۆزی، سەلمان ئەدوایی، شێرکۆ پائاهوو، دانا سەمەدی، عەدڵ پەروازە (ئازاد)، فەرامەرز محەمەدی و ویان.
سنە: ئارام یووسفی، ئارام مورادیا، کامیل نووری، شیروان ئەمینی، ئەمیر ڕەزایی، عەبدوڵڵا ئاسال و جەمیل ئەحمەدیان، مەحموود مەحموودی، ڕۆیا جەلالی..
کرماشان: نەسرین یەزدانی پوور، نازەنی ئەتابەکی، مەلیحه مورادی، سەمیرا فەرەحناکی، ئیلهام یەزدانی پوور
سەوڵاوا/ هەورامان: سیامەک مەنسوور پوور، فەرەیدوون ئەدوایی، ئەکڕەم ئەدوایی، فەردین ئەدوایی
ڕەبەت: بەهمەن یووسف زادە، فەرهاد مووسا پوور و فەرەیدوون مووسا پوور.
سەقز: عەتا ڕەحمان زادە، کەریم خەلیفانی، ئەفشین ئیلاهی، بابەک بابایی
ئیلام: ئەیووب ساڵح وەرزی
پاوە: سەعید خالدی، عەبدولکەرم فەرهادی، سەعید سەجادی و سەعدی وەلەدبەیگی
شنۆ: سەلیم شەریفی، جەمال قاسمی، شەفیع شێخە، جەماڵ نەهاڵی، شۆڕش بەرهەم، جوبرەئیل شەعبانی، لوقمان تاهیری، غەفوور ئیسپەنداڕ، فەیسەڵ عەلی ئابادی، واحد شێخ مۆحەممەدی، فەردین بایزیدی، ڕەسووڵ قزڵباش، عەزیز قادر تاج، ئاوات محەممەد پوور، حسێن محەممەد پوور.
جێی ئاماژەیە کە جیا لەو کەسانەی کە لە مانگی یەکی ٢٠٢١ دەستبەسەرکراون، ٢١ کەسیش کە پێشتر بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی دەستبەسەر کراون بە زیندان حوکم دراوون،
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان