خوڕەم ئاوا; گیان لەدەست دانی گوماناوی بەندکراوێک لە بەندیخانە

KMMK:

رۆژی سێشەممە 20ی خەزەڵوەری 2720ی کوردی، بەندکراوێک بەناوی« فەرهاد وسوقی نەژاد» خەڵکی هەرسین و دانیشتوی گوندی« تەنگ پەری» شاری نور ئابادی لورستان لە بەندیخانەی ناوەندی حکومەت لە خوڕەم ئاوا بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەست دا.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ناوبراو لێی دراوە و ئەشکەنجە کراوە لە لایەن بەرپرسانی بەندیخانەی ناوەندی خوڕەم ئاوا و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.

بە پێی زانیاری گەلێک کە گەیشتوە بە ناوەندی مافی مرۆڤی کوردستان: بەرپرسانی بەندیخانەی ناوەندی خوڕەم ئاوا پاش ئەشکەنجە دانی ناوبراو، رێگر بوون لە گەیاندنی ئەم بەندکراوە بۆ نەخۆشخانە.

شوێنی لێدان و ئەشکەنجە لە سەر لەشی فەرهاد بە روونی دیارە بەڵام بەرپرسانی بەندیخانەی ناوەندی خوڕەم ئاوا رایانگەیاندووە کە ناوبراو خۆی لەخۆی داوە بەڵام بنەماڵەکەی دەڵێن بەرپرسانی بەندیخانەکە درۆ دەکەن ئەوە شتێکی ناڕاستە.

بەپێی راپۆرتەکە؛ دادستانی خوڕەم ئاوا هەڕەشەی لە بنەماڵەی ناوبراو کردوە کە خۆیان بپارێزن لە لێدوان لەگەڵ راگەیاندنەکان سەبارەت بە کوشتنی کوڕەکەیان.

کوژرانی فەرهاد وسوقی نەژاد لەکاتێکدا بووە کە لە3 حەوتوی پێشودا ناوبراو لەگەڵ برایەکی بەناوی « موستەفا وسوقی نەژاد» بە تۆمەتی « هاوکاری لە کوشتن»ی شارۆمەندێکی خەڵکی شاری نورئاباد بەناوی« حوسەین جوزی» دەستبەسەر کرابوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان