مەریوان؛ بانگهێشت و لێدانی قورس لە مامۆستایەکی خانەنشینکراوی قوتابخانە

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ئیتلاعاتی سپای تیرۆریستی پاسدارانی ئێران لە ڕێی تێلەفوونی نەناسراوەوە پەیوەندی دەگرن بە مامۆستایەکی خانەنشینکراوی خەڵکی مەریوان بەناونیشانی ئومید سەعیدپوور و بە جنێو و سووکایەتی بانگهێشتی ئەو ناوەندە ئەمنییەی دەکەن.


بەگوێرەی هەواڵەکە پاش چوونی ناوبراو بۆ ئیتلاعاتی سپای ئێران لەو شارە بە شوکێری کارەبایی هەڵدەکوتنە سەری و پتر لە دوو کاتژمێر لێی دەدەن و سووکایەتی پێدەکەن.


بەگوێرەی زانیاریەکان، جگە لە شۆکێر بە شەق و لێدان دایدەپڵۆسن و هەڵدەدەن لە هێلکەکانی و ناوبراو دەڕشێتەوە و تا نێزیک لەهۆش چوون دەڕوات، هێزە ئەمنییەکان دەزانن کە مەترسی گیانلەدەستدانی لە ئارادایە دەترسێن و لێی دوور دەکەونەوە و خێرا و لە حاڵەتێکدا ئومید سەعیدپوور شۆک بووە واژۆی پێدەکەن کە بە سڵامەت لەم شوێنە چوەتەدەروە و لەڕووی ناچاریەوە واژۆی دەکات و دواتر سەردانی پزیشک دەکات و وەک لە وێنەکەدا دیارە بەوپەڕی توندوتیژیەوە لێیان داوە و دواتریش لەڕێی سیخوڕەکانیانەوە چاوەدێری دەکەن و وەک دەڵێن پەیوەندیان بە دوکتۆرەکەیەوە گرتووە کە نابێ بابەتەکە بورووژێنێ و نائاسایی بکاتەوە و ڕاستیەکان نەدرکێنێ.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *