KMMK :
شه‌وی ڕابردوو له ده‌ڤه‌ری كانی خودا كه نزیكه له سنووری پیرانشار ، هێزه‌كانی ڕژێمی ئێران ڕێگرییان له ٣٠٠ كۆڵبه‌ر كردووه كاتێك ویستوویانه بگه‌ڕێنه‌وه دیوی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان .
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆش به‌هه‌مان شێوه ڕێگری له هه‌زار كۆڵبه‌ر كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان سوپای پاسدارانی ئێران ڕێگه‌یان نه‌داوه كۆڵبه‌ره‌كان كه خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانن له سنووری باشووره‌وه ده‌ربازی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ببن.
هێزه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران هێرشیان كرده سه‌ر كۆڵبه‌ران له چیای ته‌ته-ی ژماره‌یه‌كی زۆری كۆڵبه‌ریان ده‌ستگیر كرد و ده‌ستیشیان گرت به‌سه‌ر شتومه‌كی كۆڵبه‌ران و له‌به‌ر چاوی ئه‌وان شمه‌كه‌كانیان سووتاند.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان