دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لە شاری مەهاباد

ک.م.م.ک:

ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕێبەندای ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی جەعفەر مەحموودی تەمەن ٦٤ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد، لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمی ئێران لەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

به پێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو بەبێ پێشکەشکردنی حوکمی دادوەر له شوێنی کارەکەی لەلایەن هێزه ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوه دەستبەسەر کراوه.

شایانی باسە تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردنی ناوبراو و بارودۆخی ئێستای لەبەردەستدا نییە.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *