بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، زیندانیی سیاسی کورد ئەیوب ئەسەدی لە بەندیخانەی کاشمەر لە دۆخێکی خراپدا بەسەر دەبات و لە هەناردە کردنی بۆ خەستەخانە خۆ دەبوێرن.
ئەیوب ئەسەدی جگە لەوەی فەقەراتی (دیسک کمر) هەیە نەخۆشی تەنگە نەفەسیش ئازاری دەدەا. هەرچەن دوای چوارساڵ زیندانی لەه گرتوخانە جیا جیاکاندا لە مافی مەرەخەسی وپێداگەیشتنی پزشکی بێبەش کراوە ولە هەناردەکردنی بۆ چارەسەری پزشکی بۆ نەخۆشی فەقەراتەکەی بەرگری دەکرێت.
ئەسەدی لەڕۆژی دووشەمە ۱۷ ی جۆزەردانی هەتاوی هەر بەدەسپێکردن بە مانگرتنەکەی هەناردە ی ژوری تاکەکە سی کرا. کەڕۆژی ۱۴ ی پوشپەڕ بە شێوە هەڕەشە لێکردن بەوە ی کە دیسان دۆسییەی بۆ ساز دەکرێتەوە و بە ڵێنی هەناردە کردنی بۆ ناوەندێکی چارە سەری پزشکی لە ڕۆژانی داهاتودا، ناچاری دە کەن مانگرتنە کە ی کۆتایی پێ بێنێت.
پێشتر دایرەی زیندانی کاشمەربڵاوی کردبویەوە کە ئەو دادگایەی کە ئەوەی دادگایی کردوە دەبێت ئیزنی هەناردەکردنی ئەسەدی بۆ خەستەخانە بدات، بەڵام بەپێچەوانە وە دادگای شارەکانی کامێران وسنە پشوی ئەسەدی یان ئەرێنی کردبوو، هەر وەها بەهۆی دژایەتی دادستانی کاشمەر، تاوەکو ئێستا بۆ خەستەخانە نەنێردراوە.
هەر لەو پەیوەندیەدا هاتوە کە ئەیوب ئەسەدی لە سەر حیسابی خۆی ئیسپری تایبەت بە هەناسەبڕکێی بۆ پەیدا دەکەن.
شایانی باسە ئەیوب ئەسەدی لە ۲۵ جۆزەردانی ساڵی ۹۵ی هەتاویەوە لە گەڵ موحەمەد حوسەین ڕەزایی لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە لە دەروبەری گوندی «بۆڕیەر» سەر بە شاری سەوڵاوا دەستبەسەر کران.
دواتر گوێزرانەوە بۆگرتوخانەی ئیتلاعاتی سپا لە شاری سنە و بە ماوەی مانگ ونیوێک لە وشوێنە ئەمنیەتیەدا دەستبەسەر کران و دواتر لەسەر داخوازی وەزارەتی ئیتلاعات بە ماوەی سێ مانگ ونیو لەو گرتوخانەیەدامانەوە و لێپرسینەوە و ئەشکەنجە دران.
لەدوای لێپرسینەوە کان، ئەیوب ئەسەدی نێردرایەوە بۆ زیندانی مەریوان و دوای دوحەوتوو دەستبەسەری بۆ گرتوخانەی ئێدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان هەناردە کراوە. لەڕۆژی ۱۹ی ڕێبەندانی ساڵی ۹۰ی هەتاویدا بۆزیندانی ناوەندی شاری سنە هەناردەکراو و دوای سێ جار دادگایی کردن لە بەشی دادگای شۆڕشی شاری سنەدابە بەرپرسایەتی قازی بابایی لە بڕواری ۲۷ خەرمانانی ساڵی ۱۳۹۱ی هەتاوی بەتۆ مەتی هاریکاری یەکێک لە حیزبە کوردیەکان بە ۲۰ ساڵ زیندان و دوورخستنەوە بۆ زیندانی کاشمەریان پێ ڕاگەند.
ئەم زیندانە سیاسیەی کورد ڕۆژی ۲۸ی خاکەلێوەی ساڵی ۱۳۹۲ی هەتاوی بۆ جێبەجێ کردنی سزاکەی ڕاستەوخۆ لە زیندانی ناوەندی سنەوە بۆ زیندانی کاشمەر هەناردە کرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان