نەخۆشخانەی قەمەر بەنی هاشم ،کۆڵبەری برینداری بەبارمتە گرتووەو چارەسەری بۆناکات

بەپێی ڕاپۆڕتی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان نەخۆشخانەی بەنی هاشمی شاری خۆی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێکی کوردکە لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە بریندارببوو لەبریتی ۱۷ملوێن تمەن وەکوو بارمتە گل داوەتەوە وتەنانەت لە تیمار ودەواودەرمانی پاش نەشتەرگەری خۆ دەبوێرێ.

ئەم کۆڵبەرە ڕۆژی چوارشەممۆ ۲۲ی گوڵانی۱۳۹٥ی هەتاوی بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسدارانی ئێران برینداربوو کە هاوکات ۳کۆڵبەری دیکە بریندارکران و کۆڵبەرێکیش گیانی له دەست دا. گرمان ئەمینی کوڕی وەحدەت ۳٦ساڵە خەڵکی گوندی دشوان سەربە شاری سەڵماس گیانی لەدەست داو وڕەحیم ئەمینی ۳۳ساڵە وکەریم ئەتمانی کوڕی فەرامەرز۳٨ساڵە وکوهزاد ئەتمانی کوڕی ئەفرووز۲٦ساڵە وسەمەد گوڵمحەممەدی کوڕی عەلی ۲۹ساڵە بریندار وڕاگوێزی نەخۆشخانەی قەمەر بەنی هاشم لەشاری خۆی کران.

یەک لەم چوارکۆڵبەرە بریندارکراوە چاک بوەتەوە بەڵام نەخۆشخانەی قەمەربەنی هاشم داوای ۱۷ملوێن تمەن پارەی کردووە وکوتیە تائەم پارەیە نەڕژێننە حسێبی نەخۆشخانە هەرلێرە دەی هێڵینەوە.

لەڕێگەی پێوەندی تلەفوونی کە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەگەڵ یەک لەئەندامانی بنەماڵەی ناوبراو بەئەنجامی گەیاند کوتی کە گەورەی بنەماڵەکەمانە مانگی بەرێ بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی پازگای کڕکووش برینداربوو وهەنووکە نەخۆشخانەی قەمەر بەنی هاشم ئیزنی ڕۆیشتنی پێداوە بەڵام نەخۆشخانەی خۆی بەبارمتە گلی داوەتەوە تائەو دەمەی بڕی ۱۷ملوێن تمەن دەڕێژینە حسێبی ئەو نەخۆشخانەوە وتەنانەت لە دەواو دەرمانیشی خۆ دەبوێرن بەچەشنێک کەشوێنی زامەکەی چڵک وکێم کردووە.ئیدارەی تەئمینیش لە دانی ئەوبڕە پارەیە خۆ دەبوێرێ.بنەماڵەی ناوبراو تەنانەت سکاڵایشیان تائاستی نوێنەی دانراوی کۆماری ئیسلامی لەشاری خۆی بەرز کردۆتەوە بەڵام لەنووسینگەکە وەدەریان ناون.لەدرێژەدا کوتیان کە بەهۆی هەژاری ونەدارییەوە گەورەی ماڵەکەمان کۆڵبەری کردووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان