لێدان و ئەشکەنجەی دوو کۆڵبەر لە سەلاسی باوەجانی

KMMK:

سێشەممە 21ی گەلاوێژی 2720ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی ” ڕەزا عەبدوڵڵایی خەڵکی گوندی ” تاوەگۆزی” سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی له لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کە لەو ناوچەیەن لێدان و ئەشکەنجە کـرا.

هێزە چەکدارەکانی ئێران پاش دەستبەسەری ئەم کۆڵبەرە ناوبراویان داوەتە بەر زەبری قۆناخی چەکەکانیان.
ئەم کۆڵبەرە بە هۆی لێدان و ئەشکەنجەی ئەو هێرشە سەری بە گرانی بریندار بووە.

لە هەواڵێکی دیکە و هەر لەم ناوچەیە، کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئاگادار کرایەوە که کۆڵبەرێکی تەمەن مام ناوەندی بە ناونیشانی” س.ک” دانیشتووی سەلاسی باوەجانی لە نەوسوود لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ـەوە لە کاتی چوونی بۆ کۆڵبەری دەستبەسەر و ئەشکەنجە کـرا.

ئەم دوو کۆڵبەرە بە گرانی ئەشکەنجە کراون و خەساری گرانیان پێ گەیشتووە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە و بە هەژماری ئەم دوو کۆڵبەرەو 103 کۆڵبەر لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران ـەوە بریندار کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان